شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، "ئێستا كه‌سی ناڕازی هه‌یه ئامانجه‌كه‌ی ته‌نها لێدانه له نه‌وه‌ی نوێ و له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتییه، باسی له‌وه‌شكرد، له هه‌ڵبژاردندا پارتی و یه‌كێتی بدۆڕێن به شه‌ق لاده‌برێن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، رایگه‌یاند: "ئه‌و به‌ناو ناڕازیانه‌ی ئێستا ره‌خنه‌م لێده‌گرن، جاران ده‌هاتنه كۆمپانیاكه‌م و كێشه‌یان نه‌بوو".
باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا كه‌سی ناڕازی هه‌یه ئامانجه‌كه‌ی ته‌نها لێدانه له نه‌وه‌ی نوێ و له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتییه، خه‌ڵكانی نه‌وه‌ی نوێ به‌رژه‌وه‌ندخواز نین، چونكه پاره‌و پۆست لای ده‌سه‌ڵاته نه‌ك ئێمه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خه‌ڵك هه‌یه مووچه‌ی به‌رزی هه‌یه به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جنێو به ئێمه بدات و قسەمان پێ بڵێت کردویانە بە موچە خۆر.
لە کۆتای قسەکانیدا وتیشی "پارتی و یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن بدۆڕێن به شه‌ق لاده‌برێن".