بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بەغدا ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت بە مەبەستی دابەشكردنی موچە.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاندووە "تائێستا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی حكومی دابەش نەكردووە و هۆكارەكەشی گەڕاندۆتەوە بۆ نەبوونی پارەی پێویست و پەسەند نەكردنی بودجە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەگەری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە، حكومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دینار وەك قەرز بۆ حكومەتی هەرێم دەنێرێت بە مەبەستی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران.