نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە كرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق مەزادی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند كە زیاتر لە ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.





PM:06:00:06/06/2023