لەمەودوا ئەم شوێنانە پێویستیان بە کارەبای مولیدە نامێنێت

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لەمەوداو دانیشتوانی چەندان پرۆژەی نیشتەجێبوونی سلێمانی کارەبای نیشتمانیان پێدەدرێت و پێویستیان بە کارەبانی مولیدە نابێت.

دوێنێ سێ شەممە ٦ ی حوزەیران، کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: "ئاگاداری دانیشتوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی بەرزاییەکانی سلێمانی، بەرزاییەکانی قەیوان و قەیوان ستی دەکەینەوە کە ئێستا کارەبای نیشتیمانیان بووە بە بەردەوام و موەلیدەیان نامێنێت و پارەی یەک کارەبا دەدەن".

لەو راگەیاندنەدا هاتووشە کە کارەبای ئەو شوێنانە بووە بە پریپەید. هەرەوەها کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتە رووکە دانیشتوانی ئەم شوێنانە کاتێک کارتی کارەبا دەکڕن نرخی کیلۆواتی کارەبایان بە ١٥٦ دینارە.





PM:02:12:07/06/2023