نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بەرز دەبێتەوە


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بەرزبۆوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٧ هەزار دینار.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٧ هەزار دینار، ئەوەش لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

هەروەها ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق مەزادی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند كە زیاتر لە (٢٠١) ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەكانەوە.



PM:05:37:12/06/2023