زانیاری نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ پێنج شەممە نوسراوی ٤٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە وەزارەتی دارایی دوای واژووکردنی دەینێرنەوە بۆ بەغداد". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکدا بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند" چاوەرێ دەکەین رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پارەکە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی".

وتیشی" دواتر لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و ٤٠٠ ملیارەكه‌ لێکدەدەین، بڕی کورتهێنانی پارەی مووچە ئەنجوومەنی وەزیرانی لێ ئاگادار دەکەینەوە لەگەڵ پرکردنەوەی کورتهێنانەکە دەست بە دابەشکردنی مووچه‌ ده‌كه‌ین". 


PM:07:55:14/06/2023