"یەکێتى فۆڕمێکى حزبى بەسەر فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانى دابەش دەکات"

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک فۆڕمێکی حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە ئاڕاستەی فەرمانگە حکومییەکانی شاری سلێمانی کراوە و پێویستە تەواوی کارمەندەکان فۆرمەکە پربکەنەوە. 

هەر لەمبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح دوای بڵاوکردنەوەی فۆرمەکە، پەیامێکی کورت ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆ درێژکراوە) دەکات و دەڵێت" دەنگ وا کۆ ناکرێتەوە".

دەشڵێت" ئەم فۆڕمە هاتووە بۆ نەخۆشخانەی شار و دەبێت هەموو فەرمانبەر و کارمەندێک پڕی بکاتەوە". 

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا عەلی حەمە ساڵح داواش دەکات کە ئەم دەستێوەردانە "ناشرینە" ڕابگرن.


PM:11:15:14/06/2023