لە شاری موسڵ كەسێك بە چەكی دەمانچە تەقەی لە دوو برای خۆی كردووە و كوشتونی.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، لە ناوچەی وادی عەینی رۆژئاوای موسڵ، كەسێك بەچەكی جۆری دەمانچە تەقەی لە دوو برای خۆی كردووە و هەردووكیانی كوشتووە و دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.
هەر بەپێی هەواڵی میدیاكان، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنیەكان، هێزێكی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و دوای چەند كاتژمێرێك توانراوە تۆمەتباری سەرەكی ئەو رووداوە كە برای هەردوو كوژراوەكەیە دەستگیربكرێت.