نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانكاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕ، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠ دینار بووە.
نرخەكانی ئەمڕۆی دۆلار لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەهۆی پشووی فەرمییەوە بانكی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە.