سبەینێ مووچەی (١٩) وەزارەت و دامودەزگا دابەشدەکرێت

دوێنێ هەینی دارایی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ مانگی پێنجی ئەمساڵ بڵاوكردەوە کە بڕیارە سبەینێ مووچەی (١٩) وەزارەت و دەستە و دامودەزگا دابەشبکرێت. 

بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، سبەینێ یەكشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ مووچەی وەزارەتی (كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو) دابەشدەكرێت.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەش مووچەی مووچەخۆرانی (پەروەردە، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەكرێت.

لە لیستەكەی دارایی هەرێم ئەوەش خراوەتەڕوو كە ڕۆژی سێشەممە مووچەی (سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و كارەبا) دابەشدەكرێت.



AM:09:02:24/06/2023