ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە سەرلەبەیانی گۆڕانكاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار بووە.
ئەو نرخەی ئەمڕۆش لە كاتێكدا بووە كە بەهۆی پشووەوە، بانكی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە.