کاتژمێر 10 وابڕیاره کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای سلێمانی سازبکرێت، تا ئێستا نه‌یا‌نهێشتووه نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که نزیکه‌ی 15 که‌سێک ده‌بن بچه ژووره‌وه.
په‌یامنێرمان له بینایه‌ی پارێزگای سلێمانیه‌وه به سپی راگه‌یاند که کۆبوونه‌وه‌ی پێشوو ئه‌م جۆره بڕیاره نه‌بوو، ده‌ڵێن له‌سه‌رۆکی کاتی ئه‌نجوومه‌نه‌وه بڕیاره‌که دراوه. ئێستا نوێنه‌رانی رێكخروه‌کا‌ن له گفتوگۆدان بۆئه‌وه‌ی بچنه ژووره‌وه.
ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای سلێمانی ده‌کرێت بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن.