نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەراورد بە كاتی كردنەوەی گۆڕانكاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٦٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.
ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٢٦٠ دۆلارس خستە بازاڕەكانەوە.