راگەیەندراوێک لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

بەپێی راگەیەندراوێك كە لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات "پەلە بكەن لە لەناوبردن و ریشەكێشكردنی ئەم رێكخراوە مەترسیدارە".

 دەقی راگەیەندراوەكە:

رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا هەواڵی سەربڕینی هاووڵاتیی بریتانی دەیڤید هاینزی راگەیاند. سەربڕین و كوشتنی ئەم چالاكوانە بریتانییە كە ماوەی ساڵێكە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە بارمتە گیرابوو نیشانەی ئەوپەڕی بەدڕەوشتی و بێ پرەنسیپیی تیرۆریستانی داعشە و بە توندی ئیدانەی دەكەین.

ئەم كردارە قێزەوەنە ئاماژەیەكە لە بەردەوامبوونی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە لە پێشێلكردنی هەموو جۆرە بەهایەكی ئاسمانی و مرۆڤی. بۆیە لەناوبردن و ریشەكێشكردنی ئەم رێكخراوە مەترسیدارە زەروورەتێكی بەپەلەیە كە دەبێ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجامی بدات.

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
14ـی 9ـی 2014



PM:03:30:14/09/2014