رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە چەک کردنی کۆمەڵەی کۆمۆنیست ڕآگەیندراوێک بڵاودەکاتەوەو وسەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە بە نادروست وەسف دەکات.
لەدەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە،" هه‌ر وه‌كوو له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا ڕامان گه‌یاندووه چه‌گ داماڵین له پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ ئێمه هێڵی سووره، جیا له‌وه‌ی كه ئه‌م چه‌كه به‌كار بهێنێن یان به كاری نه‌هێنێن".
باس لەوەشکراوە، ئێمه هه‌روكوو له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا نیشانمان داوه، به پێی سیاسه‌تێكی دیاریكراو، هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو پشتی جبهه‌ی خه‌باتی چه‌كداری خۆمان به‌كار ناهێنین و له سنوره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌ڵك وه‌رناگرین.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا ده‌نگۆیێكی نادروست سه‌باره‌ت به بابه‌تی "چه‌گ كردنی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیست" بڵاوبۆته‌وه كه پێویسته بۆ جارێكی‌تر بۆ ڕای گشتی چه‌ند خالێكی گرنگ سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته رابگه‌یه‌نین:
1- هه‌ر وه‌كوو له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا ڕامان گه‌یاندووه چه‌گ داماڵین له پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ ئێمه هێڵی سووره، جیا له‌وه‌ی كه ئه‌م چه‌كه به‌كار بهێنێن یان به كاری نه‌هێنێن.
2- ئێمه نه‌مانویستووه و نامانهه‌و‌ێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێمه ببێ به بیانووی كۆماری ئیسلامی بۆ خولقاندنی كێشه بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی باشوری كوردستان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێوشوێنی دیاریكراوی خۆمان ئه‌گرینه به‌ر و ژانه‌سه‌ری نه‌خۆازراو بۆ هه‌رێمی كوردستانیش دروست نا‌كه‌ین.
3- ئێمه هه‌روكوو له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا نیشانمان داوه، به پێی سیاسه‌تێكی دیاریكراو، هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو پشتی جبهه‌ی خه‌باتی چه‌كداری خۆمان به‌كار ناهێنین و له سنوره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌ڵك وه‌رناگرین.
4- كه‌مپی "زرگوێزی گه‌وره" له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی غه‌یره نیزامیه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان و چالاكی كولتوری و مه‌ده‌نییه. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له‌و كه‌مپه‌دا چه‌كیان پێیه ، ئه‌وه ته‌نیا بۆ خۆ پاراستنه. هه‌ر وه‌كوو هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه كه به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی چه‌كیان هه‌یه و ئه‌وه دیارده‌ێكی رێگه پێدراو و جێكه‌وتووه و زیانیشی به ئاسایشی ناوچه‌كه نه‌گه‌یاندووه.
5- ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و سیاسه‌ته به له یه‌ك تێگه‌یشتن و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وندیه‌كانی هه‌ر دوولا له گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رینه پێش و رێگه به پیلانگیری نه‌یارانی خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان نه‌ده‌ین كه له ئاوی لێڵ ماسی بگرن.
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
01/07/2023