بەپێی پێشبینییە كەشناسیەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە پلەی گەرمای هەندێك ناوچەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەنە 50 پلەی سیلیزی.
بەپێی راپۆرتی كەشناسی عێراق، پێشبینی دەكرێت لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەی گەرمای هەندێك ناوچە بگەنە 50 پلەی سیلیزی، ئەوانیش شاری خانەقین و مەندەلی و هەندێك ناوچەی گەرمیان، لەسەر ئاستی عێراقیش بەغداد و دیالە.
هەر بەپێی راپۆرتە كەشناسییەكان، لەئێستاشدا پلەی گەرما بەگشتی لەسەرووی 40 پلەی سیلیزییە.