ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا كەمێك گۆڕانكاری بەسەردا هات و بەرزبووەوە.
بەپێی نرخی بۆرسەكانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكراوە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق زیاتر ٢٢٦ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی كاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.