وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات کە ئه‌مڕۆ هیچ شاندێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌چووه‌ته به‌غدا بۆ پرسی پشکی هەرێم.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ( ماوە بۆ درێژکراوە)، راگه‌یاندووە"، یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، بوو به ئه‌مری واقیع، ئێمه به‌وشێوه‌ی كه په‌سه‌ندكراوه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
ده‌شڵێت: "هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، به‌ر له جه‌ژن شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتنه هه‌رێمی كوردستان، لێره له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و چاودێری دارایی، له‌باره‌ی ئالییه‌ت و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی داهاتوو كۆبوونه‌وه".
ئاشکرای کرد کە پێش جه‌ژن شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی بودجه، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
هونەر جەمال ئەوەش دەخاتەڕوو کە له‌م رۆژانه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین، كه چیتر یه‌ك هه‌ژماری دارایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، داهاته‌كان هه‌مووی ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه دووباره دابه‌ش و خه‌رج ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چیتر ده‌بێت لای خه‌ڵك روون بێت، یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ندكراوه، ئیدی له‌مه‌ودوا كاتی دابه‌شكردنی مووچه و دواكه‌وتنی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه.