کەشناسی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە سبەینێ یەک شەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

دوای سێ رۆژ لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن، ئەمشەو کەشناسی رایگەیاند " پێشبینی دەکرێ لە سبەی ڕۆژی شەممە وە تا ڕۆژی چوار شەممە بەرزترین پلەکانی گەرما نزم بێتەوە بە (٤-٥) پلە لە سەر جەم ناوچەکانی هەرێم.

کەشناسی لە درێژەی راگەیاندنەکەیدا دەشڵێت" خێرایی با ٢٥-١٥)کم/س لە گەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم بەتایبەت لە ناوچەکانی باشور و گەرمیان."

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەر شارەکان بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:

هەولێر:٣٩-٤١ پلە
سلێمانی: ٣٨-٤٠ پلە
دهۆک: ٣٧-٣٩ پلە
هەڵەبجە: ٤٠-٤١ پلە
کەرکووک و گەرمیان: ٤٢-٤٤ پلە




PM:09:32:07/07/2023