ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بەهۆی پشووی فەرمییەوە بانكی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە.