نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ ڕاگەیەندرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە  نرخی دۆلار لەکاتی داخستی بازاڕدا  گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو لە چاو بەیانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزبۆوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی تەموزی ٢٠٢٣، نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و١٠٠ دینار بووە.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٢ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٥٠٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٣١ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٠ ملیۆن و ٦٧٧ هەزار و ٥٠٤ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە



PM:05:25:11/07/2023