نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشەقامی سورچیانی شاری هەولێر خەزورێك دەستڕێژی گوللـەی لە زاواكەی كردووە و پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەمڕۆ لەشەقامی سورچیانی شاری هەولێر، پیاوێك دەستدڕێژی گولەی لە هاوڵاتییەك كردووە كە پێدەچێت زاوای خۆی بێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تائێستاش هۆكاری كوشتنەكەی نەزانراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كوژراوەكە، تەمەنی 26 ساڵە و خاوەنی منداڵێكە، لەگەڵ ماڵی خەزووریدا ناكۆكییان هەبووە، دوای ئەوەی چووەتە ماڵی خەزوری لەكاتی هاتنە دەرەوەیدا لەسەر شەقامەكە خەزووری بە چەكی كڵاشینكۆڤ تەقەی لێكردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەروەها تیمەكانی پۆلیس لە شوێنی روداوەكەن بۆئەوەی هۆكاری سەرەكی روداوەكە بزانرێت و تۆمەتبار بدۆزرێتەوە.