مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) پەیامێكی ئاڕأستەی هاوڵاتیانی قەزای كفری كردووە و رایدەگەیەنێت "لە داواكارییەكانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەكی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێكبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانتان بكرێت".
مەسرور بارزانی دەلێت "دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناكەین و بە رۆحیەتێكی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم".
ماوەی چەند رۆژێكە بەشێكی بەرچاوی خەڵكی كفری بۆ چەند داواكارییەكیان دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.