نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕەكان گۆڕانكاری بەسەردا هات و نرخەكەی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. 

بەپێی نرخی بۆرسەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرا، هەروەها لە هەولێریش نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ مامەڵەی پێوەكرا لە بازاڕەكانی بەغدای پایتەختی عێراقیش بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو. 

بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 



PM:06:12:17/07/2023