نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بە جێگیری مایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩ی تەموزی ٢٠٢٣ لە كاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا  نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانكارێكی  بەسەردا نەهاتووە و نرخەكەی بەجێگری مایەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کراوە لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆش هەمان نرخ بووە.

ماوەی مانگێکە بڕیاردراوە بە دابەزینی نرخی دۆلار کە هەر ١٠٠ دۆلارێک ببێت بە ١٣٠ هەزار بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە.



PM:05:15:19/07/2023