جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" تا ئێستا رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بوودجه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێكیش بڵاوبكرێته‌وه، بوودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان لە چاوپێکەوتنێکدا بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند" ئه‌و بڕیاره ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بووه كه دواترینیان كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بوو كه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بووه و سێ به‌شی كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه پێشتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر گۆڕینی كرابوو، به‌ڵام وه‌كو هێزه سیاسییه‌كان پێیان وانه‌بوو، كات هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، بۆیه بڕیاردرا ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا پڕۆسه‌كه سه‌رپه‌رشتی بكات، هاوكات پڕۆژه‌یاسای كۆمیسیۆنی نوێش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كردبوو كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن كردووه و له ئه‌نجامیشدا هیچ بیانوویه‌كی نه‌بینیوه كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشنیازیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌فته‌یه‌ك پێشتر یان دواتر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی كۆمیسیۆن بداته‌وه و ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكردووه ببێته واده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" تا ئێستا رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بوودجه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێكیش بڵاوبكرێته‌وه، بوودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش چه‌ند جارێك جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه پابه‌ندن به ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هیچ پاساوێك نییه بۆ نه‌ناردنی".