نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانكاری بەسەردا هات


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانكاری بەسەردا هات و كەمێك دابەزی.

بەپێی نرخی بۆرسەكانی ئێوارەی ئەمڕۆی دراو، لە كاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار لە شاری هەولێر بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار بووە و لە شاری سلێمانیش بە ١٥٢ هەزار و ٩٥٠ دینار.

ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.



PM:06:04:24/07/2023