كرێی پاس لە سلێمانی زیادی كرد
پاش مانگرتنی ژمارەیەك لە شۆفیری پاسەكانی سلێمانی، كرێی پاسی بەشێک لە هێڵەکانی ناوشار كرا به 750 دینار.
لەمباریەوە لوقمان سدیق به‌رپرسی هێڵی پاسه‌كانی راپه‌ڕین بە سایتی خه‌ندانی وت: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شۆفێرانی پاسه‌كانی (به‌كره‌جۆ، عه‌واڵ، راپه‌ڕین) خۆپیشاندانمان كرد، دواتر مانمانمان گرت له كاركردن، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری هاوڵاتیان مانگرتنه‌كه‌مان شكاند و له‌ئێستادا كارده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاوڵاتیان به 750 دینار ده‌گوازینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌م زیادكردنی نرخه كاتیه و هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك بڕی به‌نزینی هه‌فتانه‌كه‌مان بۆ زیاد بكه‌ن، نرخه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه به 500 دینار".
PM:01:26:17/09/2014