كۆشك و سەكۆكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی تێك دەدرێن


بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بۆ رێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگر، كۆشك و سەكۆكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە سلێمانی تێكدران.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و بۆ رێگریكردن لە مەترسی كەوتنەوەی ئاگر و پاراستنی ژینگەكەی، لیژنە هاوبەشەكان  بەهاوكاری دەزگا ئەمنییەكان، هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی ئەو كۆشك و شوێنانە كردووە كە لە چیای گۆیژە و ئەزمڕ ئاگر دەكەنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، بۆ پاراستنی ئەو درەختانە لە سوتان و لەناوچون كە تەمەنیان زیاتر لە چل ساڵە لەهەڵمەتەكەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە سەرجەم ئەو كۆشك و سەكۆیانەی كاری گۆشت برژاندن، نێرگەلە دانانە بۆ رێبواران و گەشتیاران و میوانان دادەنێن تێكدراون.



PM:07:22:27/07/2023