گەنجێك بەهۆی گولەی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا


گەنجێكی‌ خەڵكی‌ سنووری‌ ئیدارەی‌ راپەڕین لە سنووری‌ ناحیەی‌ حاجی ئۆمەران بە گوللـەی تاپڕ گیانی لەدەستدا.

بەپَی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی شەوی پێنجشەممە تەرمی هاوڵاتیەكی تەمەن 21 ساڵ، براوەتە بنكەی نەخۆشخانەی حاجی ئۆمەران كە بەوتەی كەسوكارەكەی "گولەی تاپڕی لەدەست دەرچووە و گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە".

هەر بەپێی زانیارییەكان گەنجەكە دانیشتوی قەزی حاجیاوای سەر بەئیدارەی ڕاپەڕینە و بە مەبەستی كاری كشتوكاڵی چوونەتە سنووری‌ ناحیەی‌ حاجی ئۆمەران.




AM:12:11:28/07/2023