بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند"لە چەند سەموونخانەیەكدا نرخی ١٠سەموون كراوە بە هەزار دینار".
ڕۆژی هەینی ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣ سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی لە ڕاگەیاند، "ڕێنمایی ئاراستەی نانەواخانە و سەموونخانەكان كراوە بۆ دیاریكردنی نرخی نان و سەموون و سەرپشك كراون كە بەپێی كێش ٦ نان یاخود ٨ نان لەبەرامبەر یەک هەزار دینار بفرۆشن بە هاوڵاتیان وتیشی، "لە چەند سەموونخانەیەكدا نرخی ١٠سەموون كراوە بە هەزار دینار".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نانەواخانانەی كە ٨ نان بە هەزار دینار دەفرۆشن دەبێت كێشی ٩٠ بۆ ١٠٠گرام بێت و ٦ نان بە هەزار دینار بفرۆشرێت پێویستە كێشی ١٣٠ گرام بێت و لە بەشێك لە سەموونخانەكاندا ١٠ سەموون كراوە بە هەزار دینار.
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، هەر نانەواخانە و سەموونخانەیەك پابەندی ئەو ڕێنماییانە نەبێت كە ئاراستەیان كراوە سزادەدرێن.