نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا كەمێك گۆڕانكاری بەسەردا هات و دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕ، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە كاتێكدا بەهۆی پشووی فەرمییەوە، بانكی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە، بەلآم هەفتەی رابردوو 
بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار و ٧٨٢ دۆلاری فرۆشتووە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٣١ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ٢ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین رێژەی فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە تیایدا ٢١٠ ملیۆن و ٨٨٤ هەزار و ٣٥٧ دۆلاری فرۆشتبوو.   

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٨١٣ ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ١٨٩ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ١١٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بۆ كاش تەرخان كراوە. 






PM:05:44:29/07/2023