ئەمەریكا: نیوەی سوپای عێراق توانای شەڕی داعشیان نیە

‌سوپای عێراق
فەرماندەی گشتی سوپای ئەمەریكا رایگەیاند بەشێك لە سوپای عێراق بۆ ئەوە نابێت لەگەڵ سەربازانی ئەمەریكا هاوكاری بكات.

ژنەڕال مارتین دەمپسی، فەرماندەی گشتی سوپای ئەمەریكا ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند كە نیوە سوپای عێراق توانای ئەوەی نیە لەگلەَ ئەمەریكا بۆ شەڕ دژی داعش كە بەشێك لەرۆژهەڵات‌و باكوری عێراقی داگیركردوە شەڕ بكات.

دەمپسی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: بەشەكەی دیكەی سوپای عێراقیش دەبێت بە راهێنانی‌و پڕچەككردن لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكا جارێكی دیكە نۆژەن بكرێتەوە‌و ئامادەی شەڕ بكرێن.




PM:04:32:17/09/2014