چه‌ندین پرس‌و کێشه‌ی جیاجیا پێویستیان به‌بڕیار و ڕای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ناتوانن کۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " له‌کاتی دانانی د. فواد مه‌عسومه‌وه به سه‌رۆکی عێراق له 14 ی ئابه‌وه، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌یانتوانیوه کۆببێته‌وه، چونکه به‌یه‌که‌وه هه‌ڵناکه‌ن".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌و 18 ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان که زیاتر که‌سه به‌هێزه‌کانی ناو ئه‌و ده‌سته سه‌رکردایه‌تیه باڵایه‌ی یه‌کێتین به‌هۆی تێڕوانین و کێشه‌ی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی جیاجیاوه، ناتوانن کۆببنه‌وه‌و وه‌ک سه‌رچێ‌وه‌که ده‌ڵێت" به‌ته‌واوی شه‌له‌ل که‌وتۆته مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی داعش و ده‌رهاویشته‌کانی و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی له کورد و پرسی حکومه‌تی به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و پرسی پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و ئه‌نجومه‌نه‌کانیان و چه‌ندان پرسی تر پێویستی به ڕاو هه‌ڵوێستی یه‌کێتیه، به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی ناتوانێت کۆبێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که پرسێکی گرنگی ناوخۆیی یه‌کێتی که کۆنگره‌یه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی واده‌که‌ی نزیک بۆته‌وه، به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسی که‌مترین قسه‌شی له‌سه‌ر نه‌کردووه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هیچ ئاسۆیه‌کیش به‌دیناکریت بۆ کۆبوونه‌وه‌و بگره به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا کێشه‌کانی نێوان جێگران و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی قوڵتر ده‌بێته‌وه‌و گیانی گه‌وێ له‌یه‌ک نه‌گرتن و پێکه‌وه دانه‌نیشتن و یه‌کتر شکاندن و سه‌نگه‌ر له‌یه‌کتر گرتن له په‌ره‌سه‌ندندایه.
سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ره‌نگه یه‌کێتی دووچاری ئینشقاق بێت.
ئه‌و سه‌رچێ‌وه‌یه‌ی سپی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که‌ره‌نگه کۆکردنه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌کانی یه‌کێتی له‌لایه‌ن حیزبه کوردستانییه‌کانی تره‌وه وه‌ک پارتی و بارزانی، یان ئێران ره‌نگه بتوانرێت له‌و ڕێگایه‌وه که‌مێک له کێشه‌کان و قه‌یرانه‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی چاره‌سه‌ر بکات ئه‌گه‌ر کاتیش بێت.