بۆ هەر حاجیەكی كوردستان 200 دۆلار خەرج دەكرێت
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان پاره به‌سه‌ر حاجیان دابه‌ش ده‌كات و بۆ هه‌ر حاجیه‌ك 200 دۆلار خه‌رج ده‌كات.
ئیسماعیل گه‌ڵالی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپەڕی (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند له دوێنێه‌وه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر حاجیانی كوردستان، گوتیشی: هه‌ر حاجیه‌ك بڕی 200 دۆلاری پێدراوه له بری دابینكردنی خۆراك بۆ ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له شاری مه‌ككه، پاره‌كه‌ش له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی كوردستانه‌وه ده‌درێـت.
ئیسماعیل گه‌ڵالی ئه‌وه‌ی خسته‌روو ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مینجاره پاره دابه‌شی سه‌ر حاجیان بكرێت، گوتیشی: هه‌ر ساڵێك خواردن بۆ حاجیان دابین بكرێت نه‌دراوه. به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ی حاجیان ئازاد بن له هه‌ڵبژاردنی بڕو جۆری ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆن ئه‌و بڕه پاره‌یان پێده‌ده‌رێ.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و 200 دۆلاره به 3 هه‌زار و 656 حاجی كوردستان ده‌درێت كه كۆی گشتی ده‌كاته 731 هه‌زار و 200 دۆلار.
PM:04:07:18/09/2014