بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە ئەحمەد زرگوشی ئاشکرایکرد کە چەکدارانی داعش و دەستوپێوەندەکانیان ٢٠ ماڵی بەرپرس و هاوڵاتی کوردیان تاڵان کردووە، هەروەها لە سەرەتای حوزەیرانەوە تا ئێستا ٤٠ خانوویان رووخاندووە.
ئەو بەرپرسە باس لەوە دەکات بەهۆی مامەڵەی خراپی چەکدارانی داعشەوە لەگەڵ هاوڵاتیان ناوچەکە لە ٩٠% خەڵکی ئەو شارۆچکەیە هەڵهاتوون و ماڵەکانیان جێهێشتووەو بەرەو خانەقین و شارەکانی تری هەرێم کۆچیان کردووە.
زرگوشی دەڵێت "بەهۆی پیادەکردنی ئەم سیاسەتەوە دانیشتوانی ئەم شارە لە ٥٠ هەزار کەسەوە ، ئێستا تەنها ٥ هەزاری ماوە".
زەرگوشی بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە کە خەڵکانێکی ئەو ناوچەیە یارمەتی چەکدرانی داعش دەدەن لە روخاندنی ماڵەکان و تاڵانکردنیان و بەردەسترێژدانی چەندان خەڵکی بێ گوناهی ناوچەکە کە حوکمی لە ( دادگای شەرعیەوە) بۆ دەردەچێت.