نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدان له پێنجوێن رایگه‌یاند كه كه‌سێك به‌هۆی پێوه‌دانی هه‌نگه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣،نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدان له پێنجوێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر ١٢ ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی كه‌سێكیان هێنایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدان ده‌ڵێت: "پاش پشكنین و كاری پێویست به ووته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له شاخێك له پشتی گوندی گۆخڵانی ناحیه‌ی گه‌رمكی قه‌زای پێنجوێن خه‌ریكی هه‌نگ بوون و بۆ هه‌نگوین گه‌ڕاون،به‌هۆی پێوه‌دانی دوو هه‌نگه‌وه و زۆری هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر هه‌نگه‌كان كه‌سه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن كاری پێویستیان بۆ كردووه و كاری پزیشكی دادی له نه‌خۆشخانه بۆ كراوه".
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدان له پێنجوێن راشیگه‌یاند كه "له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ حاڵه‌تی پێوه‌دانی هه‌نگ و دوو پشك و مار هاتۆته به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و كاری پێویستیان بۆ كراوه".
داواكاریشه له هه‌نگه‌وانان و برا جوتیاره‌كان و شاخه‌وانان، "به وریایی مامه‌ڵه بكه‌ن و له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی پێوه‌دان به زوویی بیگه‌یه‌ننه نزیكترین نه‌خۆشخانه".