"لە مەوبەدوا عێراق مووچەی فەرمانبەران لەو كاتەی دیاریكراوە دابەشدەكات"

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند"لە مەوبەدوا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی لەو كاتەی دیاریكراوە دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت".


ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕواژنامەوانیدا رایگەیاند، "پێشتر عێراق گرفتی لەگەڵ داهاتی نانەوتی هەرێم هەبووە كە پێیوابووە داتا و زانیارییەكانی وەك پێویست پێنەدراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییان كردووە و وردبینی لە داتا و زانیارییەكاتدا دەكەن".

ئاشكراشیكرد، كە یاسای بودجە جێبەجێدەكرێت و هەرێم پابەند دەبێت لەمەوبەدوا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی لەو كاتەی دیاریكراوە دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

سەبارەت بە حکومەتی هەرێم و رێکارە ئیدارەییەکان باسی لەوەکرد، ئەوەی پەیوەستە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و رێكارە ئیدارییەكانیان كە ئاخۆ دەتوانرێت رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە مانگانە لە كاتی خۆیدا هاوشێوەی عێراق جێبەجێبكات تا وەکو لەکاتی دیاریکراودا دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.



PM:10:19:11/08/2023