ئهندامێكى لیژنهى دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدەگەیەنێت" دوای گەیشتنی بودجە حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکات".
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ڕۆژی ١٨ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی رەوانە دەکات".
وتیشی" دوای گەیشتنی بودجەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکات".
هەرچەندە لە ئێستادا نیوەی مانگی ئاب تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.