موراد قه‌ره‌یلان داوای چه‌ک هه‌ڵگرتنی به‌کۆمه‌ڵ ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی کوبانی و ده‌ڵێت" هه‌رچه‌نده جیاوازی هه‌یه له‌نێوان کوبانی و شه‌نگال، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وین تراژیدیای شه‌نگال دووباره‌ده‌بێته‌وه".
قه‌ره‌یلان له لیدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له 15 ئه‌یلوله‌وه کوبانی رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆته‌وه " رۆڵه‌کانمان به‌و په‌ڕی ئازایه‌تیه‌وه رووبه‌رووی چه‌ته‌اکنی داعش بوونه‌ته‌وه".
ناوبراو ده‌ڵێت " داعش هه‌موو ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له‌م شه‌ڕانه‌ی دوایدا ده‌ستی که‌وتووه له‌شه‌نگال و هه‌ولێر به‌کێشی کردوون بۆ کوبانی و په‌لاماری ئه‌و شاره‌ی پێ ده‌دات".
قه‌ره‌یڵان هۆشداری ده‌دات که ئه‌گه‌ر کۆمه‌کی یه‌کینه‌کانی پاراستن گه‌ل و ئه‌و هێزانه‌ی سووپای ئازاد نه‌کرێت له کوبانی، "له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازیه‌شدا که هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه شه‌نگالێکی تر دو‌رستبێته‌وه، ده‌بێت هه‌مووان لای خۆیه‌وه کۆمه‌کی کوبانی بکه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌که‌که ده‌ڵێت" ئه‌نجامی شه‌ڕی کوبانی رووی راسته‌قینه‌ی تورکیا ده‌رده‌خات، له‌لایه‌که‌وه ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ئایا تورکیا جدیه به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ی سه‌رک ئوچ ئالان ده‌ستیپێکردووه، هاوکات ئه‌وه‌ش روونده‌بێته‌وه که ئایا تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له کۆمه‌ککردنی چه‌کدارانی داعش، یان هه‌ڵوێستی ده‌گۆڕێت".
سه‌باره‌ت به دروستکردنی پشتێنه‌یه‌کی ئه‌منی وه‌ک چه‌ند رۆژێکه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا باسی ده‌که‌ن، قه‌ره‌یڵان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌مه دروستبکات واته داگیرکردنی کوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌رگا له‌به‌رده‌م قۆناغێکی تازه‌ی خه‌باتی ئێمه‌دا ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر تورکیا به‌ناوی پشتێنه‌ی ئه‌منیه‌وه رۆژئاوا بگرێت، ئه‌وه مانای کۆتایی هێنانه به پرۆسه‌ی ئاشتی".