نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا تاڕادەیەك بە جێگیری مایەوە و گۆڕانكاری زۆری بەسەردا نەهاتووە.

بەپێی نرخی ئێوارەی ئەمڕۆی بازاڕەكانی كوردستان، لە كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە شاری هەولێر ١٥٣ هەزار و ٦٠٠ دینار بووە، لە سلێمانی ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار بووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٠ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٢١ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها ١٦٨ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار و ١٧٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.



PM:06:24:21/08/2023