لە هەولێر سێ كرێكار كه‌وتنه‌ ناو پڕۆژه‌یەكی ئاوه‌ڕۆوه‌ و یه‌كیان گیانی له‌ده‌ستدا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە هەولێر سێ کرێکار لە کاتی کارکردندا کەوتنە ژێر گڵەوە و یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر لە کاتی کارکردندا لە پرۆژەیەکدا زەوی ئاوەڕۆی پرۆژەکە داڕما و سێ کرێکار کەوتوونەتە ناوی. 

لە رووداوەکەدا دوو کرێکار بە برینداری رزگارکران و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام کرێکاری سێیەم بەهۆی زۆر مانەوە و کەوتنی خۆڵ و گڵێکی زۆر بەسەریدا گیانی لەدەستدا.


AM:10:56:29/08/2023