وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 50 ملیار ده‌داته چایخانەكانی توركیا‌و لوبنان
به‌رپرسێكی چاپخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات ته‌نیا ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاپكردنی كتێب 50 ملیار دیناری داوه‌ته چاپخانه‌كانی توركیا و لوبنان.
سۆران عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان به سایتی (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نیا ئه‌مساڵ 50 ملیار دیناری داوه‌ته چاپخانه‌كانی توركیا و لوبنان، گوتیشی: له كاتێكدا چاپخانه‌كانی كوردستان هه‌موو دووچاری بێكاری و قه‌رز بووونه، كه‌چی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 50 ملیار دیناری بۆ چاپكردنی كتێب داوه‌ته چاپخانه‌كانی توركیا و لوبنان. گوتیشی 'له كاتێكدا ئه‌و پاره زۆره بۆ چاپخانه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌روات كه‌چی چه‌ندین چاپخانه له بێكاری داده‌خرێن'.
له ئێستادا 163 چاپخانه‌ی جۆراوجۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه 85 یان له هه‌ولێرن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌روو داوایان كردوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چاپخانه‌كانی ناوخۆ بكرێت بۆ چاپكردنی كتێب به‌ڵام گوییان پێنه‌دراوه. گوتیشی: به پێی زانیارییه‌كان ئه‌مساڵ به‌شێكی زۆری كتێبه‌كانی كۆمپانیای ماكمیلانی به‌ریتانی وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و دراوه به كۆمپانیایه‌كی تری ئیماراتی،به‌ڵام هیچی بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان نییه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (باس‌نیوز) ئه‌مساڵ بۆ چاپكردنی زیاتر له 4 ملیۆن كتێب 90%ی دراونه‌ته چاپخانه‌كانی توركیا و ئه‌وانی تریش به چاپخانه لوبنانیه‌كان دراون.
PM:04:44:20/09/2014