نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا


لەناو شاری سلێمانی بۆ مانگی رابردوو، لە نێوان (13هەزار و 500 بۆ 14 هەزار و 500) دینار دیاریكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا لە (1 بۆ 31ی ئاب) نرخی هەر كاتژمێرێك بۆ یەك ئەمپێڕ (44) دینارە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان (13هەزار و 500 بۆ 14 هەزار و 500) دینارە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بەهۆی جیاوازی كاركردنی موەلیدەكان‌ لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.




AM:11:26:03/09/2023