به‌پێی راگه‌یاندنی به‌رپرسانی تورکیا شه‌وی رابردووه 20ی ئه‌یلول 5 هه‌زار که‌سی تر له سنور په‌ڕیونه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئاواره‌کانی کوبانی گه‌یشتوونه‌ته 60 هه‌زار که‌س.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویکرده‌وه که یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نەعمان کورتوڵموش و وەزیری خۆراک و کشتوکاڵ مەهدی ئەکەر و وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئالا، سەردانی ئەو ئاوارانەیان کرد کە چوونەتە تورکیا و لەناو خوێندنگەی سوروچ دەمێننەوە لەسەر سنووری تورکیا - سوریا.
کورتوڵموش باسی لەوەکرد کە رژێمی سوریا بە بەرچاوی خەڵکەوە "تیرۆر" ئەنجام دەدا و گوتی: "لە ئەنجامدا ئێستا رووبەڕووی پێکهاتەیەک بووینەتەوە کە ناوی داعشە، دوای کۆنترۆڵکردنی زیاتر لە ٢٠ گوند لە ناوچەی کۆبانێ، لەم چوارچێوەیەدا خۆمان ئامادەکرد بۆ لەخۆگرتنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کۆچبەر، شەوی رابردوو پێنج هەزار کەس لە ئاوارەی سوریا پەنایان بۆ تورکیا هێناوە و بەمەش ریژەی ئاوارەکان ٦٠ هەزاری تێپەڕاندووە."