نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بەرز دەبێتەوە


نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا تاڕادەیەك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی دراو، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

هەروەها ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٤٨٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٢٥ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها ١٧٢ ملیۆن و ٣٥٧ هەزار و ٤٨٣ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.



PM:05:32:04/09/2023