سەركردەیەكی باڵای پارتی: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی جێگای سەرسوڕمانە


سەركردەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی ئەمدواییەی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە "بڕیارەكانی ئەمدواییەی دادگای باڵای فیدراڵی جێگای سەرسوڕمان و نادەستوورییە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆك وەزیران بە گەڕانەوەی بارەگای پارتی لە كەركوك بەپێی رێككەوتنە سیاسییەكان، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی یاسایی سەبارەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێودەوڵەتی لەگەڵ كوەیت".

زێباری ئاماژەی بەوەكردووە "ئەمانە خراپ بەكارهێنانێكی مەترسیدارە، كاتی ئەوە هاتووە دادگایەك لەسەر بنەمای دەستووری پتەو دابمەزرێت".



PM:10:57:05/09/2023