"به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوکرانه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ نه‌چۆته‌ کوبانی"

هه‌ندێک میدیا له‌ دوێنێوه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و هێزه‌کانی دژه‌ی تیرۆر چوونه‌ته‌ رۆژئاواو له‌وێوه‌ بۆ کوبانی بۆ شه‌ڕی داعش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت" هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کمان نه‌ناردووه‌".

ئه‌میندرای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جه‌باوه‌ر یاوه‌ر ره‌تیدەکاتەوە پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستانەوە چوبێتە ناو کۆبانێ.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکیدا بە SNN ی راگەیاند، تا ئێستا پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستانەوە نەچونەتە ناوچەکانی ھەرێمی کۆبانێ، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی دەربڕیەوە بە ھەر شێوەیەک بێت ھاوکاری ھەرێمی کۆبانێ بکات بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی بەھۆی چەکدارانی داعشەوە دروست بووە .

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەئاشکرایکرد، لەدوێنیەوە ھێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل چونەتە ئەو ناوچانە دەڵێن ھەندێک چەکی قورسیان بۆ چووەو داعشیش ھێرشەکانیان بۆ سەر کانتۆنی کۆبانێ وەستاندووە.




PM:01:51:21/09/2014