تۆز و خۆڵ دەست پێدەكات


بەپێی پێشبیییە كەشناسییەكان ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی هەرێم بە گشتی كەمێك تۆز و خۆڵ بەخۆیەوە دەبینێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە    10– 9- 2023    
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵ  لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەكانی گەرمیان
خێرای با / مام ناوەند ( 15 –  25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ جگە لە شاری سلێمانی كە كەمێك نزم دەبێتەوە  .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9  ) كم  دەبێت , لە كاتی تۆز و خۆڵ (3-6) كم.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە    11– 9- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك.
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  15) كم /ك دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7– 10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 37 ، سلێمانی :34 ، دهۆك : 35 ، كەركوك : 39 ، هەڵەبجە : 39 ، زاخۆ: 37، حاجی ئۆمەران: 26 ، سۆران :35 ، گەرمیان  :  40).



AM:11:23:10/09/2023