نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەراورد بە سەرلەبەیانی، رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ گەیشتە ١٥٦ هەژار و ٧٥٠ دینار، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار بوو.
هەر ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ١٣٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە كە ٢٧ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و ١٦٩ ملیۆن و ١٢٩ هەزار و ١٣٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.